كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ له‌ تاران

663y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و پشتیوانانی ژینگه‌ له‌ تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌رنج نه‌دانی وه‌زاره‌تی نیرو سه‌باره‌ت به‌ كه‌مبوونی ئاو و درێژه‌ی سیاسه‌ته‌ سه‌دسازییه‌كان له‌ ئێران، كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ چواڕای “نیایێش” و شه‌قامی “وه‌لیعه‌سر”، له‌ به‌رامبه‌ر پارك به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان له‌ سه‌ر پلاكارده‌كانیان، به‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تی نیروی رژیمیان ناكارامه‌ ناولێبرد و خوازیاری راگیرانی سه‌دسازییه‌ جیاجیاكان له‌ وڵات بوون. ناڕازییان به‌ تایبه‌ت خوازیاری راگیرانی دروستكردنی سه‌دی “شه‌فاروود” له‌ گیلان بوون.