به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی فارس، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی شیركه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی سازمانی دانش ئاموزی له ناڕه‌زایه‌تی به دیاری نه‌كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی كرمان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، پێشتریش نزیكه‌ی ١٠٠ هێزی شیركه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی سازمانی دانش ئاموزی كرمان له به‌رامبه‌ر حه‌راسه‌تی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو كه به وه‌عده و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی حه‌راسه‌ت بۆ به‌دواداچوونی كێشه و گرفته‌كانیان، كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان هێنابوو به‌ڵام ئێستا دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند رۆژ و به سه‌رله‌نوێ كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی شیركه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی سازمانی دانش ئاموزی بۆ وڵامدانه‌وه، هیچ وڵامێكی ئه‌ۆتۆیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌م كۆبوونه‌وه هه‌روا به‌رده‌وامه.