كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌رستاران له‌ مه‌شهه‌د

491y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “ره‌زا” له‌ مه‌شهه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی ته‌وهین ئامێزی پزیشكێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ په‌ره‌ستاره‌كان، كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ پشتیوانی له‌ په‌ره‌ستارێك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ لایه‌ن جه‌ڕاحێكی به‌شی سوخته‌گیه‌وه‌ سوكایه‌تی پێكرابوو. ناڕازییان وێڕای پشتیوانی له‌م په‌ره‌ستاره‌ به‌پێشینه‌یه‌ بۆ به‌دواداچوونی شكایه‌ته‌كانیان له‌م پزیشكه‌، خوازیاری به‌رخوردی جیددی و لێبڕاوانه‌ی مودیریه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی ئه‌م پزیشكه‌ بوون. ناڕازییان به‌ ئیمزا كردنی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش رایانگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان نه‌ ته‌نیا بۆ پشتیوانی له‌ په‌ره‌ستارێكه‌، به‌ڵكوو بۆ وه‌رگرتن و ره‌عایه‌ت كردنی مافی پێشێلكراوی سه‌رجه‌م په‌ره‌ستارانه‌.