كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ هه‌مه‌دان

472y
ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستارانی ئێستخدامی شیركه‌تی “علومی پزیشكی هه‌مه‌دان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی قه‌رارداد و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دواخراو و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رده‌م ساختمانی علومی پزیشكی هه‌مه‌دان كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، په‌ره‌ستارانی ناڕازی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفت و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شۆغڵیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ كه‌ مه‌زایا و بیمه‌ی په‌ره‌ستاران، په‌رداخت نه‌كراوه‌.