كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ ئه‌رده‌بیل و مهاباد

198
له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌ره‌ستارانی شاره‌كانی ئه‌رده‌بیل و مهاباد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناعادڵانه‌ی په‌رداختی موبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد، كۆبوونه‌وه‌.رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی بێهداشتی ـــ ده‌رمانی و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “فاتمی” له‌ ئه‌رده‌بیل، بۆ دووهه‌مین جار له‌م هه‌فته‌ی دوییدا، به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “عه‌داڵه‌ت، عه‌داڵه‌ت”، خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایای ناعادڵانه‌ و راسته‌قینه‌ی خۆیان بوون. حه‌راسه‌تی نه‌خۆشخانه‌ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی تووند پێشی به‌ به‌شداری هه‌واڵنێران له‌ پوششی خه‌به‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گرت. هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” له‌ مهاباد له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ مانیان گرت و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، گه‌ڵاڵه‌ی موبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد بۆته‌ هۆی ناعه‌داڵه‌تی و هه‌ڵاواردنی به‌رین و هه‌وره‌ها نیشاندانی ناكۆكی سه‌د به‌رابه‌ری داهات له‌ نێوان پزیشكان و په‌ره‌ستاراندا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →