كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌مازی شیراز

226

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پوشپه‌ڕ، په‌ره‌ستارانی “نه‌مازی شیراز”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ “گه‌ڵاڵه‌ی په‌رداختی مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌ر”، له‌ نێو ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، په‌ره‌ستاران، كارمه‌ندان، خوێندكاران و خانه‌نشینكراوان به‌شدار بوون. ناڕازییان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاوردنی مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی یاسای ته‌عرێفه‌ گوزاری خه‌ده‌ماتی په‌ره‌ستاری و راگیرانی ئاموزشی بێهیاری شه‌ش مانگ و له‌به‌رچاو گرتنی یاساكانی سه‌ختی كار بۆ په‌ره‌ستاران بوون. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ مانگه‌كانی رابردوودا له‌ شیراز”ه‌. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووشدا، په‌ره‌ستارانی ره‌جایی شیراز هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌، ده‌ستیاندایه‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانیان گرت.