كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی بۆكان

201
رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران و كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی “دانی حه‌قده‌ست له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌مه‌لكه‌رد”، له‌ به‌رده‌م ساختمانی ئێداری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.په‌ره‌ستاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای قه‌بوول كردنی نه‌خۆشه‌كان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان كه‌متر له‌ باقی بیمار‌ستانه‌كانی دیكه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشیان كه‌متره‌. به‌ وته‌ی په‌ره‌ستاران، حه‌قده‌ستێك كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پرسونێلی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌درێت، زۆرتر له‌ چالاكیه‌كه‌ كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. به‌م پێیه‌ شێوه‌یه‌ك له‌ بێ عه‌داڵه‌تی له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →