كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ قۆم

505y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی شه‌ممه‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی “نێكوویی” له‌ قۆم به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سالۆنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ ئاكامی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی “مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد”، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.به‌ وته‌ی په‌ره‌ستارانی ناڕازیی، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوابه‌دوای په‌رداختگه‌لێك كه‌ له‌ باتی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ و پاش ٦ مانگ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات، روون بۆه‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی په‌رداخته‌كان به‌ مه‌ودایه‌كی زۆر له‌یه‌كتر ئه‌نجام دراوه‌. ئه‌م گه‌ڵاله‌یه‌ هه‌وه‌ها نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ بۆنگایه‌كی ئابووری ده‌رهێناوه‌ كه‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی به‌ جێگای خه‌ده‌ماتڕه‌سانی به‌ نه‌خۆشه‌كان، به‌ شوێن كۆكردنه‌وه‌ی ئیمتیاز بۆ نه‌خۆشخانه‌كانن. شایانی باسه‌، هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵگای په‌ره‌ستاری، زۆر جار له‌ باره‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی نیزامی “مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد”، له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران، هۆشدارییان داوه‌.