كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی بێهشتی قۆم

605y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستاران و كاركونانی نه‌خۆشخانه‌ی “بێهشتی” شاری قۆم له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی “گه‌ڵاڵه‌ی موبته‌نی به‌ر عه‌مه‌ڵكه‌رد”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
په‌رستارانی نارازیی كه‌ نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س بوون، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یان ناعادڵانه‌ ناولێبرد وم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاند” ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ته‌نیا بۆته‌ هۆی زیاتر بوونه‌وه‌ی داهاتی پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌یفیه‌تی خزمه‌تگوزاری به‌ نه‌خۆشه‌كانی كه‌متر كردۆته‌وه‌.