كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ ئێسفه‌هان

119
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لزه‌هرا” له‌ ئێسفه‌هان، جارێكیتر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی په‌رداخت كردنی “مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ وته‌ی ناڕازییان، په‌ره‌ستاران به‌ هۆی دژواربوونی كاری زۆرتر له‌ باقی گروپه‌ بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان، پێویستیان به‌ عه‌داڵه‌تی شوغڵی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ ئێران به‌ قازانجی پزیشكانه‌. شایانی باسه،‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌ره‌ستاران به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه‌ له‌ ئۆستانه‌كانی تاران، مازه‌نده‌ران، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئێسفه‌هان، خوزستان و هه‌مه‌دان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناعادڵانه‌ی په‌رداختی مۆبته‌نی به‌ر عه‌مه‌لكه‌رد و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی ته‌عره‌فه‌ گوزاری خه‌ده‌ماتی په‌ره‌ستاری، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.