كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی رازی ئه‌هواز

140
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌یان كه‌س له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “رازی” شاری “ئه‌هواز”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كارانه، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌.
یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی ئه‌م په‌ره‌ستارانه‌ رایانگه‌یاند: “پاش به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕان له‌ نیزامی سڵامه‌ت، ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان زیادی كردووه‌ و به‌ پێیه‌ كارانه‌یش ده‌بێت زیاتر بكرێته‌وه‌. له‌ مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوودا، كارنه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان شه‌ش مانگ به‌ شێوه‌ی عه‌له‌لحێساب په‌رداخت ده‌كرا، به‌ڵام مابه‌ ته‌فاوته‌كه‌ی، چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان، جگه‌ نه‌خۆشخانه‌ رازی په‌رداخت كرا. كارانه‌ی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی رازیی ئه‌هواز به‌ شێوه‌ی مه‌نفی له‌ فیشه‌ حقوقیه‌كانیان راگه‌یه‌ندراوه‌ و پاره‌ی كارانه‌ په‌رداخت نه‌كرا و هه‌ندێك له‌ حه‌قده‌سته‌كه‌یشمان كه‌م كرایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →