كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئاواییه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری كه‌بوده‌رئاهه‌نگ

441y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری “كه‌بووده‌ر ئاهه‌نگ”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چڕتربوونه‌وه‌ی بێ ئاویی، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.ژنانی ئاواییه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: “هه‌ر ساڵه‌ به‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی گه‌رما به‌ هۆی كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه‌ تووشی گیر و گرفت ده‌بن. بارودۆخی كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، زیاتر له‌ ٦ ساڵه‌ كه‌ به‌راستی تاقه‌ت پرۆكێن بووه‌ و داوا ده‌كه‌ین كه‌ به‌مزووانه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.