رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، سه‌دان كرێكاری ئیخراجی “فولادی ئازه‌ربایجان” له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كیربۆكس سازی “میانرۆ” له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری “میانه” له مه‌جلیس، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری ئیخراجی فولادی ئازه‌ربایجان له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی، دواخرانی حه‌قده‌ست و جه‌ژنانه كۆبوونه‌وه. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی گیربۆكس سازی میانرۆیش له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان به بیانووی ركوود له لایه‌ن مودیرانی ئه‌م كارخانه‌یه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كردبوو.