به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری سه‌رده‌شت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، باسیان له كێشه و گرفته‌كانی ئه‌م شاره كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له كێشه‌ی بێكاری، پێویستی جیاكردنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت له پیرانشار له رووی ئێداریهوه، كێشه‌ی بازارچه سنووریه‌كان، گه‌نده‌ڵی ئیداری، له‌نێوچوونی دارستانه‌كان، قه‌یرانی ماده هۆشبه‌ره‌كان كرا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌خنه له كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری و فهرامانداری له‌م بوارانه داگیرا.