كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز له‌ كۆره‌ی جنوبی

124y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، گروپێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز له‌ كۆره‌ی جنوبی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ وه‌ڕێخستنی سه‌رله‌نوێی رێئاكتۆره‌كانی ئه‌تۆمی له‌م وڵاته‌ راگه‌یاند.
كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵك و هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز له‌ كۆره‌ی جنوبی ناسراو به‌ “سه‌وز”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاری ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌ت، بارودۆخی ئێستای نیروگاكانی ئه‌م وڵاته‌یان بۆ ژینگه‌ و سڵامه‌تی خه‌ڵك مه‌ترسیدار و به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی بۆسه‌ر ژیان ناولێبرد. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، به‌ خۆپیشاندان له‌ ده‌وروبه‌ری نیروگای “وێلسۆنگ” و به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم، وه‌ڕێخستنی سه‌رله‌نوێی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌م نیروگایه‌یان، مه‌حكوم كرد.