كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ شاهرود

486
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك له‌وانه‌ هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ شاهرود هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی سمنان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌. خۆپیشانده‌ران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ له‌ناوچوونی دارستانه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ژینگه‌ له‌ شاهرود، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری پێشگیری له‌ ره‌وتی له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، كاربه‌ده‌ستانی رژیم ده‌بێ به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك له‌وانه‌ دروست كردنی هۆتێل و شوێنی گه‌شتیاری و ساخت و سازی حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه‌، ده‌ست هه‌ڵبگرن و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ وێرانگه‌ره‌، هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.