كۆبوونه‌وه‌ی و ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان كرێكاری پێترۆشیمی ته‌ورێز

691t
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری پێترۆشیمی ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشگیری خاوه‌نكار له‌ چوونیان بۆ نێو كارخانه‌كه‌ له به‌رده‌م‌ ئیداره‌ی كاری رژیم ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكاران له‌ چوار رۆژی سه‌ره‌تای ساڵ له‌ به‌رده‌م درگای كارخانه‌كه‌ مانیان گرتبوو و رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ ده‌ستبه‌كار بوونی كاره‌ ئیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ به‌رده‌م ئیداره‌ی كار گواسته‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێترۆشیمی ته‌ورێز له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٩٤ پێشی به‌ سه‌دان كرێكاری قه‌راردادی راسته‌وخۆ بۆ چوونه‌ ناو كارخانه‌كه‌ گرتووه‌. له‌ رواڵه‌تدا هۆكاری پێشگرتن به‌ چوونی كرێكاران بۆ نێو كارخانه‌كه‌ كه‌ هه‌موویان له‌ به‌شی ته‌عمیرات كار ده‌كه‌ن، خۆبواردنی ئه‌وان له‌ ئیمزاكردنی قه‌راردادی كاری نوێیه‌. كرێكارانی قه‌راردادی راسته‌وخۆی پێترۆشیمی ته‌ورێز ده‌ڵێن، زیاتر له‌مه‌ حازر نین به‌ قه‌راردادی كاتی یه‌كساڵه‌ درێژه‌ به‌ كاركردن بده‌ین و حه‌قده‌ستێك كه‌ یه‌ك چواره‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی ره‌سمیه‌، هه‌ڵاواردنه‌ و قه‌بووڵی ناكه‌ین.