كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی بۆكان له‌ رۆژی ٢٥ی نوامبر

857
ژماره‌یه‌ك له‌ ژنان و پیاوانی شاری بۆكان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر رۆژی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان، له‌ شوێنی كوژرانی “سومه‌یه‌ فه‌یزۆڵاهی” كۆبوونه‌وه‌.
خه‌ڵكی به‌شداربوو به‌ گۆڵباران كردنی شوێنی كوژرانی ئه‌م كچه‌ لاوه‌ و هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، توندوتیژی له‌دژی ژنانیان مه‌حكوم كرد و له‌سه‌ر خه‌باتی خۆیان دژ به‌م دیارده‌ قیزه‌ون و كاره‌ساتباره‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ پێداگریان كرد. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ “سومه‌یه‌ فه‌یزۆڵاهی” كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی خه‌ڵكی شاری بۆكان بوو كه‌ سێ ساڵ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن چه‌ند به‌كرێگیراوێكی رژیمه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كرابووه‌ سه‌ر و پاشان كوژرابوو. دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ شاری بۆكان، خۆپیشاندانی به‌رینیان وه‌ڕێخست و خوازیاری سزادانی سه‌به‌بكارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ بوون، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم به‌م كاره‌ساته‌ بوونه‌وه‌.