كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت

505
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئاریان ناران” له‌ په‌یمانكارانی مسی سه‌رچشمه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی قه‌رارداد، له‌خواره‌وه‌ بوون و نه‌بوونی شۆغڵێكی ره‌سمی و جێگیر، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی پێوه‌ندیداری ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌ به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ تا ٣٠٠ كه‌سه‌، به‌ڵام ئه‌وان قه‌راردادێكی كاریی روونیان نییه‌ و به‌ پێشینه‌ی كاریی ٨ تا ١٠ ساڵ، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، له‌خواره‌وه‌ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و سه‌عاتی كاری درێژماوه‌ كه‌ زیاتر له‌ ١٠ سه‌عات له‌ رۆژه‌، بارودۆخێكی بۆ كرێكاران پێكهێناوه‌ كه‌ درێژه‌ی كاری بۆ كرێكاران، گه‌لێك دژوار و سه‌خت كردووه‌.