رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رهه‌نگی و رۆژنامه‌وانی شاری سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داریی ئه‌م شاره سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی مێشووله، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه كه له ئاستی شاری سنه مێشووله به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پهریسهندووه و شاره‌داریی ئه‌م شاره هیچ به‌دواداچوونێك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌نجام نادات. به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رهه‌نگی و رۆژنامه‌وانی ئه‌م شاره له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌رنجنه‌دانی شاره‌داریی به‌م دیارده‌یه، به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك له‌ژێرناوی “شاری ئێمه بۆته شاری مێشووله”، له به‌رامه‌به‌ر شاره‌داریی رژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی شاره‌داریی بوون.