كۆبوونه‌وه‌ی گفت و شنوود له‌ كۆپێنهاگی دانمارك

524y
ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی دانمارك، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی گفت و شنوودی له‌ كۆپێنهاگ له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی هێزه‌كانی چه‌پ و كۆمۆنیست به‌ كارزاری جیهانی بۆ ئازادی كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی، راگه‌یاند.جه‌له‌سه‌كه‌ به‌ ده‌خاڵه‌تی به‌شداربووان له‌ قسه‌ و باسه‌كه‌دا و ئاڵووگۆڕی بیروڕا و ئه‌زموونه‌ جیاجیاكان له‌ به‌رخوورد له‌گه‌ڵ شێوازه‌ سه‌ركووتگه‌ره‌كانی رژیمی سه‌رمایه‌داری و دژه‌كرێكاری كۆماری ئیسلامی، ده‌وڵه‌مه‌ندتر بۆوه‌. له‌ كۆتاییدا، به‌رپرسی جه‌له‌سه‌ به‌ كۆكراوه‌یه‌ك له‌ قسه‌ و باسه‌كان، له‌سه‌ر نوكته‌گه‌لێكی سه‌ره‌كی له‌وانه‌ نوسینی خه‌به‌رنامه‌ی كرێكاری و وه‌رگێڕانی بۆ پێشكه‌ش كردن به‌ ئه‌حزاب و یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی دانمارك، یارمه‌تی و هاوكاری به‌ سندووقه‌كانی یارمه‌تی ماڵی، بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی زیندانی و ئه‌گه‌ری پێكهێنانی هاوئاهه‌نگی له‌ نێوان ئه‌م سندووقانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، پێداگری كرد.