كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حێزبی كرێكاران و یه‌كیه‌تی كرێكارانی نۆروێژ

179
له‌ درێژه‌ی كارزاره‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانی ٣٠ی مانگی مه‌ی و ٢٠ی مانگی ژوئه‌ن بۆ دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی، كومیته‌ی نۆروێژی حێزبی كومونیستی ئێران له‌ دوو جه‌له‌سه‌دا دانیشتنگه‌لێكی له‌گه‌ڵ حێزبی كرێكارانی نۆروێژ و یه‌كیه‌تی كرێكارانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كومونیستی ئێران واحێدی نۆروێژ، هه‌یئه‌تێك له‌ ئه‌ندامانی حێزبی كومونیستی ئێران له‌گه‌ڵ كرێكارانی نۆروێژ له‌ “ئوسلۆ” چاوپێكه‌وتنیان كرد. نوێنه‌ری حێزبی كرێكاران رایگه‌یاند كه‌ له‌ خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران و كرێكاران و زیندانی سیاسی دیفاع ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنێكی تردا له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی كرێكارانی نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا هه‌ڵسووڕاوانی حێزبی كومۆنیستی ئێران بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێرانیان دایه‌ به‌ر باس و بارودۆخی كرێكارانی زیندانی و باقی زیندانیانی سیاسی، شه‌پۆلی ئێعدام كردنه‌كان و هه‌روه‌ها باوردۆخی ژنان له‌ ئێران قسه‌ و باسی كرد.