به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، دوابه‌دوای كوشتنی جهنایهتكارانهی “فه‌رخۆنده”، گه‌لێك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رین له‌دژی ئیسلامگه‌رایانی ئه‌فغانستان له ناوچه جیاجیاكانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك و هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له مه‌یدانی “ترافالگار” له ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن، كۆبوونه‌وه و فهرخۆندهیان وه‌كوو قوربانی خورافه ناولێبرد و خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی عه‌داڵه‌ت و دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و بڕیارده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون. هه‌روه‌ها له شاره جیاجیاكانی “ئا‌مریكا، ئاڵمان، كانادا، ئۆسترالیا، سوئێد، نوروێژ، دانمارك، هوله‌ند، بلژیك، ئۆتریش، هێند، پاكستان و قرقیزستان”یش، خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی هاوشێوه بۆ رێزگرتن له فه‌رخۆنده به‌ڕێوه‌چوو.