كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاریی عه‌سه‌لویه‌

443
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، كرێكارانی په‌یمانكاری فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٥٠٠ تا ٨٠٠ كرێكار له‌ رێگای چوار شیركه‌تی په‌یمانكاری له‌ بواری “پایپینگ، ساپۆرت، جۆشكاری و به‌رق كێشی” تا دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی و پاڵایشگاهیی له‌ پرۆژه‌ی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ چالاكی ده‌كه‌ن. دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، خاوه‌نكار به‌ڵێنی دابوو، به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →