كۆبوونه‌وه‌ و ناره‌زایه‌تی كرێكارانی لوله‌سازی خوزستان

347y
رۆژی سێشه‌ممه‌ نزیكه‌ی ٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی “لوله‌ سازی خوزستان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێحورمه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی خاوه‌نكار له‌ كرێكاران، له‌ به‌رامبه‌ر دادسه‌را و ئۆستانداری رژیم له‌ ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار وێڕای چه‌ند مه‌ئمووری لیباس شه‌خسی چوونه‌ نێو كارخانه‌كه‌ و به‌ بێحورمه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌، ٨٠ كرێكاری به‌پێشینه‌یان ئه‌م كارخانه‌یان ده‌ركرد، به‌ڵام كرێكاران هێشتا حوكمی ئیخراجیان وه‌رنه‌گرتووه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها به‌ بارودۆخی نادیاری مه‌زایا حه‌قده‌ست و شوغڵییه‌كانیان ناڕازیین.