رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، جارێكی دیكه هه‌زاران موعه‌لیم له پێنج شاری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به حه‌قده‌سته ناعادڵانهكانیان و هه‌ڵاواردن له نێوان فه‌رهه‌نگیان و باقی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه. له‌م رۆژانه هه‌زاران موعه‌لیمی ناڕازی له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی وڵات، جارێكی دیكه له شاره‌كانی شیراز، یه‌زد، خۆڕه‌م ئاباد، كرماشان و شههرهكورد له به‌رده‌م ئۆستاندارییهكانی رژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌كانیان بوون. موعه‌لیمان له ماوه‌ی رۆژانی رابردووش‌دا كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی هاوشێوه‌یان له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌بردبوو.