له ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌دا، كرێكارانی كارخانه‌ی “كیان تایێر” له كاردانه‌وه به دابه‌زینی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه و له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایاكانی كۆتایی ساڵ، له‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ی كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخێكه كه به دابه‌زینی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان، كارخانه‌كه‌ی به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه و گرفت ماڵی كردۆته‌وه. كرێكاران هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایاكانی كۆتایی ساڵن.