كۆبوونه‌ویه‌ كرێكارانی سه‌دی داریان

979
سه‌دان كه‌س له كرێكاران سه‌ددی “داریان”ی مه‌ریوان له ناڕەزایەتی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ستیان، لەبەر دەفتەری بەڕێوەبەرایەتی ‌و لە شوێنی كارەكەیان كۆبوونەوەیەكیان وەڕێ خست.
سەدان كەس لە كرێكارانی سه‌ددی داریانی مه‌ریوان له‌ ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەسەر كار دەركراون ‌و تا ئێستاش حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان نه‌دراوه‌تێ. پرۆژەی سه‌ددی داریان لە دەستی سپای پاسداران‌ی رژیم دایه‌و لە ماوەی ئەم هەفته‌یه‌دا ئەوە دووهەمین جارە كە كرێكارانی ئەم سه‌ده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌کانیان مانده‌گرن.