رۆژی شه‌مه 29ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی دانشگای علومی پزیشكیی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به ئێحزاری خوێندكارانی ناڕازی ئه‌م دانیشگایه له رۆژی 16ی ئازه‌ر، بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای علومی پزیشكیی تاران له رۆژی “دانشجوو”ی ئه‌مساڵدا، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران له لایه‌ن كۆمێتهیی ئێنزباتیی دانیشگاوه ئێحزار كران. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له‌به‌ر كتێبخانه‌ی مه‌ركه‌زی و ده‌فته‌ری به‌رپرسان.