كۆبوونه‌وی كرێكارانی شیركه‌تی له‌به‌نیاتی پاك ئارا له‌ سنه‌

546
رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی ره‌زبه‌ر، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی له‌به‌نیاتی “پاك ئارا” له‌ شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، ٤ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ بیانووی جۆڕاوجۆر له‌وانه‌ كێشه‌ و گرفتی ماڵی، له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران خوده‌بوێرێت.