كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكارانی شاره‌داری له‌ شاری سنه‌

882
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنە له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حەقدەستەكانیان كۆبوونه‌وه‌.
بە پێی هەواڵەكان، كۆمەڵێك لە كرێكارانی شارەداری ناوچەی حەسەن ئاوای شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە دواحرانی حەقدەستەكانیان و نەدرانی مافی ئیزافە كارەیكانیان لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ و وڵام نەدانەوەیان لە بەردەم شارەداری ناوچەكە هەڵكەوتوو لە شەقامی شافعی كۆبوونەی ناڕزایەتیان وه‌ڕێخست.