به پێی هه‌واڵه‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كۆمپانیای ئارمان پیشتازی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ژمارەیەك لە كرێكارانی كۆمپانیای ئارمان پیشتازی كرماشان كە پەیمانكاری ئیدارەی پۆست و تلگرامه، بە هۆی ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حەقدەستەكانیان لە بەردەم دەفتەری ئەم كۆمپانیا لە شەقامی جەلیلیان كۆبوونەوە. له لایەكی دیكەشەوە ژمارەیه‌ك لە خوێندكارانی دانیشگای غەیرە ئینتفاعی سەهەند غەرب لە كرماشان بە هۆی ناله‌بار بوونی خابگاكانیان و خراپ بوونی كەیفیەتی غه‌زایی، لە بەردەم دەفتەری ئەم دانیشگایه كۆبوونەوە.