كۆبۆنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئانوماڵی شۆمالی بافقی یه‌زد

رۆژی شه‌ممه‌ ٤ی رێبه‌ندان، كرێكارانی مه‌عده‌نی ئانوماڵی له‌ شاری بافقی یه‌زد له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ باروودۆخی پیشه‌ییان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌گان ویژه‌ی پۆلیس بۆ سه‌ركوت كردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كرێكارانی نارازیی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ی گه‌مارۆ داوه‌. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كرێكاران خوازیاری دامه‌زراندن له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی مه‌ركه‌زی یان وه‌كارخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی مه‌عده‌نی ئانوماڵی شومالی بوون. شایانی باسه‌ له‌ یه‌ك مانگی رابردوودا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی بافق له‌ كار بێكار كراون.