كۆتایی ئاته‌به‌شی یه‌ك لایه‌نه‌ی په‌كه‌كه‌

615
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌كه‌كه‌ كۆتایی به‌ ئاته‌ش به‌سی یه‌ك لایه‌نه‌ی خۆی هێنا كه‌ مانگی رابردوو بڕیاری له‌سه‌ردابوو.
په‌كه‌كه‌ له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “به‌ هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ به‌ ئاته‌ش به‌سی یه‌ك لایه‌نه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌ له‌م وڵاته‌ كۆتایی هێنا و تا كاتێك كه‌ ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی كورده‌كان پێكنه‌یه‌ت، درێژه‌ به‌ خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ده‌دات.” په‌كه‌كه‌ جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “داوا له‌ هه‌موو كورده‌كان، خه‌ڵكی توركیه‌ و هێزه‌كانی دیمۆكراتیك ده‌كه‌ین تا خه‌بات و تێكۆشانیان زیاتر بكه‌ن.” جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئاته‌ش به‌سی یه‌كلایه‌نه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ئاسۆی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی توركیه‌ و له‌ رۆژی ١٨ی مانگی ره‌زبه‌ر به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی حێزبی حاكمی “عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌” ئه‌نگیزه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی نه‌به‌رد له‌دژی په‌كه‌كه‌ تا كاتی چه‌ك پێدانانی به‌ته‌واوه‌تی زۆرتر كردووه‌.