به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كۆبوونه‌وه‌ی دیاریكردنی حه‌قده‌ستی ٩٤ به هۆی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان بێ ئاكام، كۆتایی پێهات.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی جومعه ٢٢ی مانگی ره‌شه‌مه، حهلهسهیهك كه ده‌وترا جه‌له‌سه‌ی كۆتایی، دیاریكردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ ساڵی ٩٤ ده‌بێت، پاش دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی خاوه‌نكارانی ده‌وڵه‌تی و خسوسی به بێ په‌سه‌ند كران كۆتایی پێهات. “عه‌لی خودایی” ره‌ئیسی كارگروپی حه‌قده‌ستی “كانوونی باڵای شورای ئیسلامی كار” به راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، به ئیلنای وت: “جه‌له‌سه‌ی دوایی دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ٩٤، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌مه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.” شایانی باسه كه “حه‌سه‌ن رۆحانی” له جه‌ریانی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی به كرێكاران به‌ڵێنی دابوو كه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی حه‌قده‌ستی ئه‌وان گونجاو له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆم، زیاد ده‌كرێت.