كۆتایی بێ ئاكامی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن

99
به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن به‌ نێوانجیگه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ژنێڤ بۆ راگه‌یاندنی ئاته‌ش به‌سی كاتی، به‌ بێ ئاكام كۆتایی پێهات.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێداگری كردووه‌ كه‌ پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌روێكی دیكه‌ له‌ وتووێژه‌كان، پێویسته‌ ئاته‌ش به‌س به‌رقه‌رار بێت، به‌ڵام رێكه‌وتێك بۆ وتووێژه‌كانی داهاتوو رانه‌گه‌یاندووه‌. نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ شێوه‌ی جیاجیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حه‌وسییه‌كان و “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادی” سه‌رۆك كۆماری ته‌بعیدی، وتووێژی كردبوو. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن پێویستیان به‌ یارمه‌تی خێرا هه‌یه‌. ئه‌م رێكخراوه‌ كه‌ قه‌یرانی ئینسانی له‌ یه‌مه‌نی به‌ كاره‌ساتبار ناو لێبردووه‌، خوازیاری یارمه‌تییه‌ك به‌ بڕی زیاتر له‌ یه‌ك و نیو میلیارد دۆلار به‌م وڵاته‌ بووه‌.