درێژه‌ی خۆڕاگری به‌رینی جه‌ماوه‌ری له شاری “نه‌سیبین” له كوردستانی توركیه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت نیزامی له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ی لێكهوتهوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌شی توركیه دوای ١٤ رۆژ هێرش و بارودۆخی قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ له نه‌سیبین، كۆتاییان به گه‌مارۆدانی ئه‌م شاره هێنا و له به‌رامبه‌ر خۆڕاگری خه‌ڵك ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن. ئه‌م حكومه‌ت نیزامییه درێژماوه‌ترین حكومه‌ت نیزامی بووه. جێگای ئاماژه‌یه له جه‌ریانی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه بۆسه‌ر ئه‌م شاره، لانیكه‌م ٩ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.