كۆتایی دانیشتنی جێگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رژیم و گروپی ١+٥

433t

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ دانیشتنی جێگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥ پاش سه‌عات و نیوێك وتووێژ له‌ شاری “ژنێڤ”ی سوئیس كۆتایی پێهات.
هاوكات له‌ سێهه‌مین رۆژی ده‌وری نوێی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان، “جان كری” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا چوو بۆ ژنێڤ و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیم چاوپێكه‌وتنی كرد. جان كری و وه‌زیری وزه‌ی ئامریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ره‌ئیسی سازمانی وه‌زی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی وتووێژی كرد. ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ ماوه‌ی دوو سه‌عاتی خایاند و رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رله‌نوێ ده‌ستیپێكرده‌وه‌. ئه‌م وتووێژانه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ ئاستی جێگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، بابه‌تی وتووێژه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌ننی له‌ به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی به‌ ئامانجی نزیك بوونه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنی كۆتایی به‌ڕێوه‌چوو. رژیم و گروپی ١+٥ له‌ رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی نوامبری ساڵی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن وتووێژه‌كان تا كۆتایی مانگی ژۆئه‌نی ٢٠١٥ی زایینی درێژه‌ پێبده‌ن، به‌ڵام بڕیار وابوو رێكه‌وتنی گشتی له‌ ماوه‌ی لانیزۆر چوار مانگ واته‌ تا كۆتایی مانگی مارس به‌ده‌ست بێت و باقی ده‌رفه‌ته‌كه‌ بۆ رێكه‌وتن له‌ ورده‌كارییه‌كان ته‌رخان بكرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →