كۆتایی دانیشتنی رژیم و گروپی ١+٥ له‌ ڤیه‌ن

624y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ ٢٢ مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتنی رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥ بۆ تاوتوێ كردنی ره‌وتی رێخستنی مه‌تنی رێكه‌وتنێكی چڕوپڕی هه‌سته‌یی، كۆتایی پێهات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، جێگرانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رژیم و وڵاتانی ئه‌ندامی گروپی ١+٥ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌، حه‌وته‌مین ده‌وری وتووێژه‌كانیان بۆ نووسینی مه‌تنی رێكه‌وتنێكی چڕوپڕی هه‌سته‌یی، له‌ ڤیه‌ن ده‌ستپێكرد. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، “عه‌باس عه‌راقچی و مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی”، جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیم، پاش دانیشتنی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه،‌ وتووێژه‌كانی دوو لایه‌نه‌ و چه‌ند لایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ ده‌ستپێكرد.