رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، به په‌رداخت كردنی به‌شێك له حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگی به‌فرانباری كرێكارانی “پۆلی ئه‌كریل”ی ئیسفه‌هان، ناڕه‌زایه‌تی دوو رۆژه‌ی كرێكارانی ئه‌م واحیده سه‌نعه‌تییه كۆتایی پێهات.
كرێكارانی ناڕازیی پۆلی ئه‌كریلی ئیسفه‌هان رایانگه‌یاند، به پێی وتووێژێك كه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له نێوان نوێنه‌رانی كرێكاران و خاوه‌نكاری پێوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌چوو، حه‌قده‌ستی مانگی به‌فرانباری ئه‌وان دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رداخت كرا و له ئاكامدا كرێكاران كۆتاییان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان هێنا و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان. به پێی ئه‌م رێكه‌وتنه، حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگی رێبه‌ندانی كرێكاران، رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه په‌رداخت ده‌كرێت و بڕیاره مافی جه‌ژنانه‌ی ئه‌وانیش تا رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی ره‌شه‌ممه په‌رداخت بكرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌ڵێن درا كه كارتی كڕینی ٤٠٠ هه‌زار تمه‌نیی به كرێكاران بدرێت.