كۆتایی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی ئێزمیر

4
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی له‌ “ئێزمیر”ی توركیه‌ دوابه‌دوای رێكه‌وتنی نوێنه‌ری كرێكاران له‌گه‌ڵ مودیریه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌، سه‌رئه‌نجام كۆتایی پێهات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی شیركه‌تی پێترۆشیمی “پتكیم” له‌ ئۆستانی ئێزمیر له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی مه‌ی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی پیشه‌یی خۆیان مانگیان گرت. به‌ پێی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مودیریه‌تی كارخانه‌كه‌، كرێكاران حه‌قده‌سته‌كانیان شه‌ش له‌سه‌د زیادی كرد و له‌ حه‌قده‌ستی مانگی ره‌مه‌زانیش به‌هره‌مه‌ند بوون.