كۆتایی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لوبنان

372
دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لوبنان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی كه‌ڵه‌كه‌ بوونی زبڵ، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته سه‌رئه‌نجام بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ بڕیاری دا.پاش چه‌ندین هه‌فته‌ كه‌ڵه‌كه بوونی زبڵ له‌ به‌یروت، هه‌ئیه‌تی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانیی لوبنان له‌ دانیشتنێكی به‌په‌له‌دا‌ گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاریی وه‌زیری كه‌شاوه‌رزی بۆ پێكهێنانی دوو ناوه‌ندی كاتی ته‌خڵیه‌ی زبڵی په‌سه‌ند كرد و بڕیاردرا ئه‌و زبڵ و پاشماوانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شار كه‌ڵه‌ بوون، كۆبكرێنه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارله‌مانی لوبنان، خۆپیشانده‌ران پۆستر و پلاكاردگه‌لێكیان هه‌ڵگرتبوو كه‌ له‌سه‌ری ناو و وێنه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس و دروشمی: “ئێوه‌ له‌ هه‌موو شتێك شكستان خواردووه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانتان”، نووسرابوو. خۆپیشانده‌ران له‌دژی ده‌وڵه‌ت، ئه‌حزاب و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و داوایان لێكردن كه‌ كاروباری وڵات به‌ دروستی به‌ڕێوه‌به‌رن.