كۆتایی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌

212q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانكاری فازه‌كانی ٢١ و ٢٢ی عه‌سه‌لویه‌ دوابه‌دوای په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی پێهات.
شایانی باسه‌ كرێكارانی فازه‌كانی ٢١ و ٢٢ی عه‌سه‌لویه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاش په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران له‌ لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان.