به پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، مانگرتنی درێژه‌داری كرێكارانی كارخانه‌ی “لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا” به قبوڵ كردنی به‌شێكی به‌رچاو له مه‌زایای دواخراوی كرێكاران له لایه‌ن خاوه‌نكاری سه‌ره‌كیه‌وه، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێكهات.
به پێی ئه‌م راپۆرته، قبوڵ كردنی داواكاری كرێكاران به شێوه‌ی به‌ڵێنی كهتبی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، دوای ١٧ رۆژ خۆڕاگری و ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا به‌ده‌ستهاتووه. شایانی باسه نزیكه‌ی ٨٠٠ كرێكاری شاغڵی ئه‌م كارخانه‌یه رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دوای ١٥ رۆژ داخران و بیلاته‌كلیفی، بۆ جێبه‌جێ كرانی حه‌قده‌ستی دواخراو و مافی بیمه‌كانیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری ساوه كۆبوونه‌وه كه دوای وتووێژی به‌رپرسانی شار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی كرێكاران، خاوه‌نكار له به‌رامبه‌ر مه‌زایای دواخراوی كرێكاران ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردانی په‌رداخت كرد. كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به‌م وڵامه سوكایه‌تی ئامێزه، له به‌رده‌م فه‌رمانداری كارخانه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی كاره‌كانیان و به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه تا رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، درێژه‌یان به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا. رۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌م كارخانه‌یه له نێو كرێكارانی ناڕازی و مانگرتوو ئاماده بوو و به پێی راگه‌یاندنێك، به‌ڵێنی پێدان كه مافی ئیزافه‌كاری، حه‌قده‌ستی دواخراو و مافی بیمه‌ی كرێكاران له كاتی دیاریكراو په‌رداخت ده‌كات.