به پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی سێشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی گۆڵان، وه‌زاره‌تی به‌رگری عه‌ره‌بستان رایگه‌یاند، به عه‌مه‌لیاتی به‌رینی ئاسمانی له یه‌مه‌ن ناسراو به “توفانی راسخ” كۆتایی هێناوه.به پێی راگه‌یاندنی وه‌زیری به‌رگری عه‌ره‌بستان، عه‌مه‌لیاتێكی نوێ له یه‌مه‌ن ده‌ستیپێكردووه كه ناوی “بوژاندنه‌وه‌ی هیوا”یه و زۆرتر ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر رێگاچاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئه‌م وڵاته و یارمه‌تی گه‌یاندن به خهسارپێگهیشتووان. ئه‌م عه‌مه‌لیاته هه‌روه‌ها كاری پێشگیری له پێشڕه‌وی میلیشیاكانی حه‌وسی له‌ئه‌ستۆیه. شایانی باسه به پێی راپۆررتی “سازمانی بێهداشتی جیهانی”، له كۆتایی مانگی مارسی ئه‌مساڵی زانیینیهوه تا ئێستا، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌مه‌ن ٩٤٤ كوژراو و زیاتر له سێ هه‌زار و ٤٠٠ برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.