كۆتایی قۆناغی دووهه‌می مانگرتنی كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود

155q
هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆده‌نی دۆروود، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كۆتاییان به‌ قۆناغی دووهه‌می مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
كرێكارانی ناڕازی كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان قۆناغی دووهه‌می مانگرتنیان ده‌ستپێكردبوو، دوای ٩ رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام له‌م كارخانه‌یه‌، به‌ به‌ڵێنی خاوه‌نكار به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا. كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود پێشتر له‌ قۆناغی یه‌كه‌می مانگرتنه‌كه‌یان زیاتر له‌ ٢٥ رۆژ مانیان گرتبوو كه‌ دوابه‌دوای ئه‌وه‌ به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێی په‌رداخت كرا.