كۆتایی كاتیی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی مسی سه‌رچشمه‌

606y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی مسی “سه‌رچشمه‌”، به‌ به‌لێنی پێراگه‌یشتن به‌ داخوازیاكانیان، تا ١٠ رۆژی داهاتوو كۆتایی پێهات.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی مسی سه‌رچشمه‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌ستی نابه‌رابه‌ر و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی ئیستخدامی ره‌سمی، له‌ لایه‌ن شیركه‌تی مس، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر درگای وروودی ئه‌م ناوه‌ندی سه‌نعه‌تییه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو. دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌، نۆێنه‌رانی مودیریه‌ت به‌ڵێنیان دا كه‌ تا ١٠ رۆژی داهاتوو، كیشه‌ و گرفتی كرێكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →