كۆتایی كاتیی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سیمانی كارون

192
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای وه‌عده‌ و به‌لێنی خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “سیمانی كارون”، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌، به‌ شێوه‌تی كاتیی، كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی شه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ١٤‌هه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون، پاش ئه‌وه‌یكه‌ وتووێژی‌ نێوان ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ و كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاربوو پاش كۆتایی هاتنی ته‌عمیراتی كوره‌ی كارخانه،‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكرێت. به‌م پێی ئه‌م بڕیاره‌، كرێكارانی ناڕازیی تا كۆتایی هاتنی ته‌عمیراتی كارخانه‌ كه‌ لانیكه‌م یه‌ك مانگ درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ شێوه‌ی كاتیی كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →