كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌

518
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ چواره‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی رژیم له‌ تاران، ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌ به دانی‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێن و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان، كۆتایی پێهات.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بێت، له‌وانه‌ هێزه‌كانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ موجته‌مه‌عی مسی سه‌رچشمه‌ن كه‌ له‌ رۆژی جومعه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ بۆ به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان به‌ره‌وه‌ تاران وه‌ڕێكه‌وتن. ناڕازییان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌تی رژیم، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی مافه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌ كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌ له‌چاو هه‌ڵاواردن و نایه‌كسان بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، دواخرانی مه‌زایاكان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان ناڕازیین.