كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی سه‌نگرود تاران

214q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی سه‌نگروود دوای دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی “ئاماده‌ كردن و به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی مه‌عده‌نی رژیم”، به‌ وه‌عده‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاره‌كانیان.
به‌ وته‌ی كرێكاران، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێو نوێنه‌رانی خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم، بڕیار درا سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی جارێكی دیكه‌ په‌روه‌نده‌ی بیمه‌یی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌ تاوتوێ بكات و وه‌زعیه‌تی خانه‌نشینی سه‌خت و زیانباری ئه‌وان دیاری بكرێت. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان رایانگه‌یاندووه‌: ١٢٨ كرێكاری شاغڵی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی سه‌نگروود كه‌ هه‌ر ئێستا مه‌شمولی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی بیمه‌ی بیكارین، ده‌بوا به‌ حیساب كردنی رۆژانی بێكاری له‌گه‌ڵ یاسای پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی پێش به‌ خانه‌نشینی ئه‌وان ده‌گرێت.